پەیوەندی کلینیک و تاقیگە: چۆن داواکارییەکان ون نەبن

وەڵامی کورت

زۆربەی کێشەکانی نێوان کلینیک و تاقیگە لە یەک شتەوە دێن: زانیاری داواکاری لەسەر کاغەز یان لە واتساپدا بڵاوە و هیچ کام لە دوو لاکە وێنەی تەواویان نییە. کاتێک هەردوو لا یەک سیستەمی هاوبەش ببینن، شەیدی ڕەنگ و بەرواری گەیاندن چیتر ون نابێت.

چی زۆرجار ون دەبێت

  • شەیدی ڕەنگ — لەسەر کاغەز نووسراوە، کاغەزەکە لەگەڵ قاڵبەکە چووە، و ئێستا کەس بیری نییە.
  • بەرواری گەیاندن — کلینیک وا بیر دەکاتەوە سێشەممە، تاقیگە وا بیر دەکاتەوە پێنجشەممە، و چارەخواز ڕۆژی سێشەممە دێت.
  • گۆڕانکاری لە داواکاریدا — پزیشک لە واتساپدا گوتوویەتی شتێک بگۆڕن، نامەکە لە نێوان سەد نامەی تردا ون بووە.
  • پسووڵەی کۆتایی مانگ — تاقیگە دەڵێت هەژدە کار، کلینیک دەڵێت پازدە، و هیچکەس مێژووی ورد نییە.

یەک داواکاری، یەک تۆمار، دوو لا

لە Dr Dental IQ دا کلینیک و تاقیگە لە ناو سیستەمدا بە یەکەوە دەبەسترێن. کلینیک داواکارییەکە تۆمار دەکات — چارەخواز، جۆری کار، ددان، شەیدی ڕەنگ، بەرواری پێویست — و تاقیگە هەر ئەو ساتە هەمان دەبینێت.

دۆخی هەر داواکارییەک بۆ هەردوو لا بینراوە، فایلی CAD/STL دەکرێت هاوپێچ بکرێت، پەڕەی کار چاپ دەکرێت و لەگەڵ قاڵبەکە دەڕوات، و پسووڵەی کۆتایی مانگ خۆی لەسەر بنەمای هەمان داواکارییەکان دروست دەبێت.

بۆ تاقیگەکان

تاقیگە دەتوانێت هەژماری خۆی هەبێت و بە چەند کلینیکێکەوە ببەسترێت. پلانی تاقیگە ٩٢٠٬٠٠٠ دینارە لە ساڵێکدا و بەڕێوەبردنی داواکاری، پۆرتاڵی پزیشک، بەدواداچوونی گەیاندن، حساب و پسووڵە لەخۆ دەگرێت.

Dr Dental IQ بۆ ١٤ ڕۆژ بەخۆڕایی تاقی بکەرەوە

هەموو تایبەتمەندییەکان، بەبێ کارتی بانکی. دامەزراندن و ڕاهێنانی ڕووبەڕوو لە هەرێمی کوردستان خۆڕاییە.